ده‌ربه‌ندیخان له ڕووی یاریی پاك، خاوێنترین یانه‌ی خولی نایابی كوردستانه
ریزبه‌ندی ئه‌و یانانه‌ی زۆرترین كارتی زه‌رد و سووریا‌ن له قوناخی یه‌كه‌می خوله‌كه وه‌رگرتووه
یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له ڕووی یاریی پاك، خاوێنترین یانه‌ی قۆناخی یه‌كه‌می خولی نایابی كوردستانه، به‌وپێیه‌ی كه‌مترین كارتی وه‌رگرتووه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی گازی باكوور زۆرترین كارتی ره‌نگاو ره‌نگی هه‌یه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان تۆمار كراوه، یاریزانانی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان 18 كارتی زه‌ردیان به‌ڕوویدا به‌رز كراوه‌ته‌وه و هیچ كارتێكی سووریا‌ن وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌مه‌ش كه‌مترین رێژه‌یه له‌سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م یانه‌كانی قۆناخی یه‌كه‌می خولی نایابی كوردستان.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی گازی باكوور 27 كارتی زه‌رد و 3 كارتی سووری هه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌یه له‌سه‌ر ئاستی یانه به‌شداربووه‌كانی خولی نایابی كوردستان.
له قۆناخی یه‌كه‌می خولی نایابی كوردستان یانه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان، برایه‌تی، شێروانه، ئاكرێ و ئارارات هیچ كارتێكی سووریا‌ن وه‌رنه‌گرتووه.
ئه‌مه‌ش ریزبه‌ندی كارته‌كانی قۆناخی یه‌كه‌می خوله‌كه‌یه:
دەربەندیخان 18 کارتی زەرد
برایەتی 22 کارتی زەرد
ئاکرێ 23 كارتی زه‌رد
شێروانە 23
ئارارات 25
زێرەڤانی 25 كارتی زه‌رد و 1 كارتی سوور
پێشمەرگەی هەولێر 27 كارتی زه‌رد و 1 كارتی سوور
نه‌ورۆز 27 كارتی زه‌رد و 1 كارتی سوور
پێشمەرگەی سلێمانی 31 كارتی زه‌رد و 1 كارتی سوور
هەولێر 36 كارتی زه‌رد 1 كارتی سوور
دهۆک 26 كارتی زه‌رد و 2 سوور
هەندرێن 27 زه‌رد و 2 سوور
زاخۆ 33 زه‌رد و 2 سوور
گازی باکوور 27 زه‌رد و 3 سوور
