گەشتی ئاسمانی سلێمانی بۆ دوو شاری ئەڵمانیا دەستپێدەکاتەوە
فلای جێرمانیا دەست بە گەشتەکانی دەکاتەوە
K24 – سلێمانی:
دوای لابردنی گه‌مارۆی ئاسمانی له‌سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌لایه‌ن حکومه‌تی تورکیاوه، کۆمپانیای فلای جێرمانیای ئەڵمانی دووبارە دەست بە گەشتەکانی دەکاتەوە.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاویکردەوە: "وا بڕیاره له 11/02/2019 گه‌شتەکانی نێوان سلێمانی و ئه‌ڵمانیا ده‌ستپێبکاته‌وه".
بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمی فلای جێرمانیا، لە 11ی مانگی داهاتووەوە، گەشتی سلێمانی - دوسڵدۆرف و لە 13 مانگیش، گەشتی ئاسمانی سلێمانی – میونشن دەستپێدەکاتەوە.
بە گووتەی تاهر عەبدوڵا قادر، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، ئەمڕۆ 24/01/2019، گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ وڵاتی تورکیا دەستپێدەکەنەوە و گەمارۆکان هەڵگیراون.
H.J