بۆ پێكهێنانى حكومهت پارتى و گۆڕان زۆر له يهكترهوه نزيكن
لە پێوەرەکانی بەشداریکردن لە حکوومەت جیاوازیان ھەیە
K24 – سلێمانى:
پارتى ديموكراتى كوردستان و بزووتنهوهى گۆڕان سەبارەت بە بەرنامەی حکوومەت زۆر لەیەکتر نزیکن.
لهو چوارچێوهيهدا گۆڕان جیاوازیيەکی زۆری لەگەڵ پارتی نیە، بەڵام لە پێوەرەکانی بەشداریکردن لە حکوومەت جیاوازیان ھەیە.
بزووتنهوهى گۆڕان دەیەوێت لایەنەكان بە پێی خاڵ پشک لە حكومەت وەربگرن. پارتیش لێکدانەوەی بۆ پێوەرەکانی بەشداریکردن لەحکوومەت ئەوەیە كە لایەنەکان ئەولەویەتی پاکێجەکانیان بۆخزمەتی ھاووڵاتیان بێت.
پارتی دیموکراتی کوردستان بە مەبەستی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەت سەردانی لایەنەكان دەكات و چەندین کۆبوونە ئەنجامدراوە لە نێوان پارتی و گۆڕان و پارتی و یەکیتی.
پارتی دەیەوێت ئەو لایەنانە بەشداربن لەحکوومەت و پێشتريش شەنوکەوی بەرنامە و پاکێجەکانیان دەکات و دەیەوێت ھاوسەنگی لەنێوان لایەنە بەشداربووەکان رابگرێت.