له مه‌راسيمێكدا ته‌رمى دوو قوربانى بۆردومانه‌كانى توركيا به خاك سپێردران
له گۆڕستانی دێره‌لووك به خاك سپێردران
K24 – ئامێدى:
ته‌رمی دوو له‌و هاووڵاتییانه‌ی ده‌ڤه‌ری رێكان له شاره‌دێی دێره‌لووك، كه بوونه ئامانجی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، له گۆڕستانی دێره‌لووك به خاك سپێردران.
كه‌سوكاری شه‌هیده‌كانیش داوا له په‌كه‌كه و توركیا ده‌كه‌ن ناكۆكییه‌كانیان له گونده‌كانیان دووربخه‌نه‌وه و كۆتایی بە زیان گه‌یاندن به خەڵكی ئەو گوندانە بهێنن.
ئێواره‌ى چوارشه‌ممه له ئاكامى بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركيا بۆ سه‌ر گونده‌كانى سنوورى قه‌زاى ئامێدى، چوار هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستدا، كه تا ئێستا ته‌رمى دووان له قوربانييه‌كان نه‌دۆزراونه‌ته‌وه و ته‌رمى دووانيشيان دوێنێ له مه‌راسيمێكدا به خاك سپێردران.