کەشناسی پێشبینی بەفر و باران دەکات

کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی چۆن دەبێت؟

K24 – هه‌ولێر:

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەش و هەوا، ئەمڕۆ باران و بەفر دەبارێت و سبەیش ئاسمان ساماڵ دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیيەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو، بەپێی پێشبينیيەکان، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان لە سەنتەری شارەکان هەوردەبێت و باران دەبارێت، لەناوچە شاخاوییەکانیش، ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم هەیە.

سەبارەت بە سبەی شەممە، باران بارین نامێنێت و ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەندێ کاتیشدا، هەوری پچڕ پچڕ دەبێت.

H.J