مێسی و هیگواین: تکایە سالا بدۆزنەوە
داوا دەکرێت پرۆسەی گەڕان بەدوای سالا نەوەستێنرێت
پرۆسەی گەڕان بە دوای ئیمانوێل سالا کۆتایی پێهێنرا و پۆلیس لە دۆزینەوەی ئەو هێرشبەرە ئارجێنتینییە بێهیوا بووە، بەڵام کەمپەینێک دروستکراوە لەپێناوی ئەوەی گەڕان بە دوای سالا بەردەوام بێت و نەوەستێت و لیۆنێل مێسیش لە پەیامێکی دا داوا دەکات بەدوای سالا بگەڕێن.
پۆلیس بەفەرمی بڕیاری دا دوای سێ رۆژ لە گەڕانی بەدوای ئیمانوێل سالا، واز بهێنێت و چیدیکە بە دوای سالادا نەگەڕێت، کە رۆژی سێشەممە ئەو یاریزانە 28 ساڵانە لە شاری نانت لە فڕەنساوە بەرەو کاردیف بەڕێکەوت بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانە ئینگلیزییەکە بکات، بەڵام خۆی و فڕۆکە تایبەتەکە بێسەرو شوێن بوون ا تاکو ئێستا نازنارێت سالا چی بەسەر هاتووە.
گەرچی پێشبینییەکان زۆربەیان بۆ ئەوە دەچن سالا کەوتێبە ناو دەریا و بەهۆی ساردی ئاوی ئەو دەریایە ئەستەمە هیچ کەسێک بتوانێت لە سێ کاتژمێر زیاتر بەرگە بگرێت و نەمرێت، بەڵام خوشکی سالا و گۆنزاۆ هیگواین و دەیان یاریزانی بەناوبانگ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستیان بە هەڵمەتێک کردووە و داوا دەکەن پرۆسەی گەڕان بەدوای سالادا بەردەوام بێت، کە کەس نازانێت ئێستا زیندووە یان مردووە.
مێسی لە هەژماری فەرمی لە ئینستاگرام پەیامێکی بلاوکردووەتەوە و داوای کردووە ئەگەرچی هیوایەکی کەم هەیە سالا زیندوو بێت، بەڵام پرۆسەی گەڕان بەدوای رانەگیرێت و بیدۆزنەوە.