ره‌وشى ته‌ندرووستى مير ته‌حسين به‌گ ناجێگیره
خراوه‌ته ژێر چاودێرى وردى پزيشكييه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشخانه‌يه‌كى ئه‌ڵمانيا، مير ته‌حسين به‌گ، ميرى ئێزدييه‌كانى كوردستان و جيهان به هۆى خراپى ره‌وشى ته‌ندرووستييه‌وه، خراوه‌ته ژێر چاودێرى وردى پزيشكييه‌وه و ده‌نگۆى مردنى بڵاو بوويه‌وه، به‌ڵام كه‌سوكاره‌كه‌ى له نه‌خۆشخانه‌كه‌وه بۆ كوردستان24 دووپاتيان كرده‌وه، هێشتا ناوبراو له ژياندايه و كۆچى دوايى نه‌كردووه.
مير ته‌حسين به‌گ كوڕى سه‌عيد عه‌لى به‌گه و له 15ى ئاب/ ئۆگستى 1933 له ناوچه‌ى باعه‌درێى سه‌ر به قه‌زاى شێخان له‌دايكبووه.

ميان خانوونى نه‌نكى دواى 15 رۆژ له مردنى مير سه‌عيد به‌گى باوكى له هاوينى 1944 پله‌ى ميرى ئێزدييانى پێ به‌خشيوه و له‌و كاته‌وه له‌و پله‌يه‌دا بووه.
سه‌عيد به‌گى باوكى له 1944 كۆچى دوايى كردووه، كه ئه‌ويش كوڕى عه‌لى به‌گ بووه، كه له 1913 كۆچى دواييكردووه و باپيره گه‌وره‌ى حسێن عه‌لى به‌گ بووه، كه له 1846 له نزيك تاڤگه‌ى ئاوى چياكانى ره‌واندز كوژراوه و به‌و هۆيه‌وه ئه‌و تاڤگه‌يه ناونراوه، گه‌لى عه‌لى به‌گ.

مير ته‌حسين به‌گ، پشتيوانى له شۆڕشى ئه‌يلوولى كردووه و له 1959ش به هۆى جووڵانه‌وه‌ى عه‌بدولوه‌هاب شه‌واف له مووسڵ ده‌ستگيركراوه و ره‌وانه‌ى عه‌ماره و ديوانييه له باشوورى عێراق كراوه و دواتر خراوه‌ته ژێر ئيقامه‌ى جه‌برييه‌وه له به‌غدا، تا ئه‌و كاته‌ى مسته‌فا بارزانى، رابه‌رى شۆڕشى رزگاريخوازى ئه‌يلوول بڕياره‌كه‌ى به حكومه‌تى ئه‌و كاته‌ى عێراق هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
ئه‌م هه‌واڵه راستكراوه‌ته‌وه