نێچیرڤان بارزانی: هه‌رێمی كوردستان پارێزگاری له كولتووری پێكه‌وه‌ژیان ده‌كات
نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێكی سه‌رۆكایه‌تیی تایفه‌ی سریانی ئه‌رتۆدۆكس كۆبووه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی سه‌رۆكایه‌تیی تایفه‌ی سریانی ئه‌رتۆدۆكس له مووسڵ و هه‌رێمی كوردستان كرد.
شانده‌كه به سه‌رۆكایه‌تیی قه‌داسه‌تی پاتریارك مار ئه‌غناتیۆس ئه‌فرامی دووه‌م پاتریاركى ئه‌نتاكیا و ته‌واوى ڕۆژهه‌ڵات و یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك مه‌تران سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانییان كردبوو.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، شانده‌كه خۆشحاڵیی خۆیان به دیداریان له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی ده‌ربڕی و سوپاسی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه‌یان كرد بۆ پاراستن و حه‌واندنه‌وه و هاوكاریكردنی كریستیانان له كاته سه‌خته‌كاندا و ئاماژه‌یان به مێژووی كرستیانان له ناوچه‌كه كرد كه به ئاشتی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی دیكه ژیاون و پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان به‌رز نرخاند.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیران سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه كه كولتووری پێكه‌وه‌ژیانی هه‌رێمی كوردستان له باوه‌ڕێكه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و له پاراستنی ئه‌و كولتووره‌ش به‌رده‌وام ده‌بن، هیوایشی خواست ئه‌و كریستیانانه‌ی ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوونه ڕوو نه‌كه‌نه ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له وڵاتی خۆیان بمێننه‌وه.
ئاماده‌یى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاترى په‌روه‌رده‌ی سریانی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.
تاووتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه له ڕووی سه‌قامیگری و ئابووری و پاشه‌ڕۆژی ناوچه‌كه‌وه، له‌گه‌ڵ گۆڕینه‌وه‌ى یادگارى، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
.jpg)
.jpg)
ئ. م