رێکخراوی بەدر: ئەگەری مەرجەعیەت فتوا ده‌ربكات لەدژی ئەمریکا چەک هەڵدەگرین و جیهاد دەکەین
ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانی له كه‌ركووك جێگیر كردووه
K24 - هه‌ولێر:
بەرپرسێکی یەکێتی لە کەرکووك، دەنگۆی هاتنی هێزەکانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سنووری پارێزگاکە پشتڕاستدەکاتەوە.
بەرپرسی رێکخراوی بەدریش لە کەرکووك، هاتنی ئەو هێزانە بە ڕێپێنەدراو دەزانێت و دەڵێت، قبووڵناکەین ئه‌مه‌ریكا لە خاکی ئێمەوە هێرش بکاتە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران و دەشڵێن: "لە ئەگەری دەرکردنی فتوا لە لایەن مەرجەعیەتەوە، لەدژی ئه‌مه‌ریكا چەک هەڵدەگرین و جیهاد دەکەین".
هەڕەشەکانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران لە دژی یەکتر تادێت زیاتر دەبن بەو پێیەش بێت، شەڕی ئەو دوو وڵاتە نزیکبووتەوە، ئاگری ئەو شەڕەش پێدەچێت لە خاکی عێراقەوە بێت.
بۆ ئەمەش ئه‌مه‌ریكا ئامادەکاری دەکات بۆ جێگیربوونی بەشێک لە هێزەکانی لە کەرکووك و چەند ناوچەیەکەکی دیکەی عێراق.
ئەگەرچی حکوومەتی عێراق هەڵوێستی فەرمی لە بارەی هاتنی هێزەکانی ئه‌مه‌ریكا بەڕوونی ڕانەگه‌یاندووە، بەڵام گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران، بە توندی دژی ئەم هەنگاوەی ئه‌مه‌ریكان، رێکخراوی بەدری سەر بە هادی عامری لە زاری بەرپرسەکەی کەرکووکیيانەوە، هۆشداری بە هێزەکانی ئه‌مه‌ریكا دەدات و چاوەڕوانی فەتوای مەرجەعیەت دەکەن، بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی ئه‌مه‌ریكا.
محه‌مه‌د به‌یاتی، به‌رپرسی كه‌ركووكی رێكخراوی به‌در بۆ كوردستان 24 ده‌ڵێت: "بەهەموو شێوەیەک هاتنی هێزەکانی ئەمریکا بۆ عێراق ڕەتدەکەینەوە، دەستوور و خەڵکی عێراق و سەرکردە سیاسیەکانی عێراقیش بەسەرجەمیانەوە، هەمان هەڵوێستیان هەیە، ئێمە دەزانین لە نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران دووژمنداری هەیە، یاسا و خەڵکی عێراقیش رێگە بەوە نادات خاکی عێراق بکرێتە شوێنی ئازاردانی وڵاتانی دراوسێ و هەرگیز ناهێڵین ئەو مەرامە بێتە دی".
به‌یاتی جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، جیهاد پێویستی بە ئیزنی مەرجەعیەت هەیە و ده‌ڵێت: "ئەگەر مەرجەعییەت فتوا بدات هەموومان چەک لە دژی داگیرکاری ئەمریکا هەڵدەگرین و ڕووبەڕوویان دەبینەوە".
ئیدارەی ئێستای ئه‌مه‌ریكا، بە داڕشتنەوەی سیاسەتی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەیەوێت پێگەی خۆی زیاتر بەهێز بکات، بە پێی لێکدانەوەکانیش لاوازکردنی قەڵەمڕەوی دەسەڵاتی ئێران لە ناوچەکە، کاری لە پێشینەی دەبێت.
ئ. م