یه‌كێتی تاوتوێی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ ده‌كات
مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوە
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه و تاوتوێی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
قادر حه‌مه‌جان، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به میدیاكانی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه "ئەمڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی كۆده‌بێته‌وه".
راشیگه‌یاندووه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی دۆخی كه‌ركووك و پڕۆسه‌ی سیاسی له عێراق گفتووگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێت و سیاسه‌تی یه‌كێتی و گفتوگۆی نێوان لایه‌نه‌كانیش به‌شێك ده‌بن له ته‌وه‌رەكانی كۆبوونه‌وه‌كه".