كەشناسی: لێزمە باران و تەرزە دەست پێدەكاتەوە
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی شەپۆلێكی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە ھەندێك ناوچە بارانی بە لێزمە و تەرزە دەبارێت.
بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت.

كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی كردووە، سبەی رۆژی یەكشەممە ئاسمان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو و بارانبارین دەست پێدەكات، لە كاتەكانی شەودا بارانبارین ھەموو ناوچەكان دەگرێتەوە و لە ھەندێك ناوچە بارانی بە لێزمە و تەرزە دەبێ و ھەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت. پێشبینی دەكرێت لە ھەندێك ناوچە ئاستی ئاو بەرز ببێتەوە.
