ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌یانه‌وێت گرووپه چه‌كداره‌كان له كه‌ركووك بچنه ده‌ره‌وه
عیرفان كه‌ركووكی: ئه‌مه‌ریكا پێیباشه ئه‌منییه‌تی كه‌ركووك بدرێته ده‌ست پۆلیس
K24 - هه‌ولێر:
عیرفان کەرکووکی، سەرۆکی پارتی گەلی تورکمانی بە کوردستان24ـی راگەیاند: "ئەمریکییەکان پڕۆژەیەکیان لەبارەی کەرکووک هەیە، ئەویش بریتییە لە جێبەجێکردنی دەستوور و دروستکردنی هەماهەنگی لەنێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق".
گوتیشی ئەمریکییەکان لە پڕۆژەکەیاندا پێیان باشە هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە دەوروبەری کەرکووک جێگیربکرێن و هێز و گرووپەکان لەنێو کەرکووک بچنە دەرەوە و ئەمنییەتی ئەو شارە رادەستی پۆلیس بکرێتەوە. ئاماژەی بەوەشدا، هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق دەستیان بە کشانەوە لەنێو شاری کەرکووک کردووە.