"هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له‌سه‌ر خواستی مێسی راهێنه‌رێكی نوێی ده‌ستنیشان كرد"
راهێنه‌ری نوێی ئارجێنتینا له یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی له باره‌ی مێسی چی گوت؟
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئارجێنتینا له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی رایگه‌یاند، گه‌یشتنه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لویس مینۆتی هه‌شتا ساڵ و ئه‌و پیاوه پیره له شوێنی لیۆنێل سكالۆنی راهێنه‌ری كاتی ئارجێنتینا ده‌بێته راهێنه‌ری تانگۆ.
لویس مینۆتی پێشتر راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی بارسێلۆنا و هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیكۆی كردووه و له ساڵی 1978 یش یاریزانی ئارجێنتینا بووه و مۆندیالی ئه‌و ساڵه‌شی له‌گه‌ڵ بردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ئۆلێی ئارجێنتینا ئه‌م راهێنه‌ره له‌سه‌ر خواستی مێسی داندراوه، به‌وپێیه‌ی به‌رده‌وام ئه‌م راهێنه‌ره ستایشی مێسی كردووه.
له یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی مینۆتی راهێنه‌ری نوێی تانگۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی بۆ پێكهاته‌ی ئارجێنتینا راگه‌یاند و گوتیشی به‌ته‌نیا پشت به لیۆ نابه‌ستن.
من له سالی 1982ـه‌وه ئارجێنتینام به‌هۆی حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌جێهێشتووه ئێستاش بۆیه لێره‌م په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردم و خۆشحاڵم به پۆسته نوێكه‌م، مێسی باشترین یاریزانی جیهانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بیرم ناچێت كه رۆژانێك دیستیڤانۆ و مارادۆنا و عومه‌ر سیفۆری یارییان بۆ ئارجێنتینا كردووه مێسیش بۆ ئێمه یه‌كێكه له‌وان و له ئاستێكی باڵا ده‌یبینم.
مینۆتی گوتیشی: زۆر بێزار ده‌بم كاتێك به‌س ته‌ماشای مێسی ده‌كرێت ده‌بێت ئێمه وابكه‌ین به شێوازێك یاریی بكات كه دڵخۆش بێت و فشاری زۆری له‌سه‌ر درووست نه‌كه‌ین.
راهێنه‌ره نوێیه‌كه‌ی تانگۆ گوتیشی: باش ده‌زانم هانده‌رانمان به چاوێكی كه‌م سه‌یری هه‌ڵبژارده‌كه ده‌كه‌ن ئه‌وان راستن ئێستا هه‌ڵبژارده‌كه هیچ پێشكه‌ش ناكات و ئاستی باش نییه ده‌بێت پێكه‌وه هه‌وڵ بده‌ین جارێكی دیكه به‌ره‌و پێشی ببه‌ین و بیگه‌ڕێنینه‌وه ئاستی جارانی، من هه‌ست به ئارامی ناكه‌م لێره ناتوانم زۆر بژیم ئیتر نازانم چه‌ند لێره ئاماده ده‌بم ساڵێك یان شه‌ش مانگ له 15 رۆژی داهاتووش كاره‌كان باشتر ده‌كه‌م.
