دانیشتووانی شێلادزێ له دژی گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی سڤیل خۆپیشندانێكیان ئه‌نجامدا
خه‌ڵكی شێلادزێ داوا ده‌كه‌ن چیدیكه نه‌بنه قوربانیی شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیا
K24 - دهۆك:
له ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی شه‌ڕی نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان و سوپای توركیا له ناو سنووری هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی سڤیل شه‌هید و برینداربوونه، له دوایین بۆردومانیشدا، چوار هاووڵاتی شه‌هید بوون و دووانی دیكه‌ش بێسه‌روشوێن بوون.
بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌و شه‌ڕ و بۆردومانانه، دانیشتووانی ناحیه‌ی شێلادزێی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی پارێزگای دهۆك، خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و گردبوونه‌وه.
خۆپیشانده‌ران بۆ ئیدانەکردنی کوشتنی هاووڵاتیانی سڤیل و داواکردن لە سوپای تورکیا و هێزەکانی پەکەکە بۆ ئەوەی ناوچەکانیان دووربگرن لە ڕووبەڕووبوونەوەکانیان و چیتر خەڵکی سڤیلی ناوچەکە نەبێتە قوربانی، گردبوونه‌وه و ژمارەیەک خۆپیشاندەر ئاراستەی خۆپیشاندانەکەیان گۆڕی و چوونە سەر پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای تورکیا و چەند ئۆتۆمۆبێلێکی سەربازیان سوتاند.
خۆپیشانده‌ران داوایان لە هێزەکانی سوپای تورکیا و ھێزەکانی پەکەکە دەکرد ناوچەکانیان چۆڵ بکەن كه چه‌ندین ساڵه بەھۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا و بوونی پەکەکە، دووچاری رەوشێکی ناله‌بار ھاتوون و له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه‌دا، چه‌ندین هاووڵاتی شەھید و برینداربوون، له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كانیش، زیانێكی زۆری ماددیان به‌ر كه‌وتووه رەز و باخەکانیان سووتاوه.
پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکان لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بارودۆخەکە و رێگری کردن لە هەر توندوتیژییەك.
به‌گوێره‌ی ئه‌و وێنانه‌ی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتوون، هاووڵاتییان درووشمی جیاجیان له دژی سوپای توركیا و په‌كه‌كه نووسیوه و به‌رزكردووه‌ته‌وه.
به‌هۆی شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیا، كه له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه ده‌ستیپێكردووه، تا ئێستا سه‌دان گوندی ناوچه‌كه ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه و هاووڵاتیان له‌ترسی گیانی خۆیان و بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه قوربانی، ناگه‌ڕێنه‌وه گونده‌كانیان.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م