راهێنه‌ری ئیسپانیۆل له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ریال مه‌دریدی چی گوت؟
راهێنه‌ری ئیسپانیۆل: هیچ شتێك مه‌حاڵ و سه‌خت نییه و ده‌توانین له ریال مه‌درید ببه‌ینه‌وه

خوان فرانسیز فێرێر كه ناسراوه به رۆبی راهێنه‌ری ئیسپانیۆل له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هیچ شتێك مه‌حاڵ و سه‌خت نییه، گوتیشی: ئه‌گه‌ر ئێمه یارییه‌كی باش بكه‌ین ده‌توانین ریال مه‌درید به‌شكسته‌وه ڕه‌وانه‌ی مه‌درید بكه‌ینه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 26 جه‌نیوه‌ری 2019، رۆبی راهێنه‌ری ئیسپانیۆل له پرێس كۆنفرانسێكدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ده‌توانن سبه‌ی مه‌ترسییه‌كی زۆر بخه‌نه سه‌ر ریال مه‌درید.
رۆبی گوتیشی: یارییه‌كی به‌هێز به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید چاوه‌ڕێمان ده‌كات، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه بۆ ئێمه زۆر گرینگه، چونكه بردنه‌وه له یانه‌یه‌كی وه‌ك ریال مه‌درید هێز و وزه‌یه‌كی زۆرت به درێژایی خوله‌كه پێده‌به‌خشێت.
رۆبی ده‌شڵێت: راسته ریال مه‌درید له ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه به سه‌ره‌تایه‌كی خراپ تێپه‌ڕبوو، به‌ڵام تا دێت ریال مه‌درید دۆخی جێگیرتر ده‌بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر بتوانین ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكه‌ین ده‌توانین له ریال مه‌درید ببه‌ینه‌وه.
له به‌رسیڤێكدا له باره‌ی جیاوازی سه‌رده‌می نێوان لۆپیتیخی و سۆلاری، راهێنه‌ری ئیسپانیۆل گوتی: ته‌نیا یه‌ك گۆڕانكاری له نێوان ئه‌م دوو راهێنه‌ره هه‌ست پێده‌كه‌م، له سه‌رده‌می لۆپیتیخی تۆپ زیاتر له نێوان یاریزانه‌كانی ریال مه‌درید گه‌ماروودرا بوو، زیاتر تۆپ له‌ژێر قاچه‌كانی ریال مه‌درید بوو، به‌ڵام له سه‌رده‌می ئێستای سۆلاری، تۆپ له‌ژێر قاچی یاریزانانی یانه‌ی شایانه كه‌مبۆته‌وه و له ڕووی به‌رگرییه‌وه تیپه‌كه تۆكه‌مه‌تر بووه.
راهێنه‌ری ئیسپانیۆل گوتیشی: نابێت یاریزانه‌كان له ئێستاوه بێهیوا بن و پێیانوا بێت بردنه‌وه له یانه‌ی ریال مه‌دریدی پاڵه‌وانی ئه‌ورووپا زه‌حمه‌ته، كاتێك رووبه‌ڕووی ریال مه‌درید ببینه‌وه نابێت بیر له رابردووی ئه‌و یانه‌یه بكه‌ینه‌وه كه خاوه‌نی زۆرترین ناسناوی ئه‌ورووپییه، به‌ڵكو پێویسته یاریزانه‌كان به پلانێكی باش یارییه‌كه‌یان ئه‌نجام بده‌ن، نابێت ئه‌وه‌ش له‌بیر بكه‌ن وه‌رزی رابردوو له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه‌یه ئیسپانیۆل به گۆڵێكی بێوه‌ڵام شكستی به ریال مه‌درید هێناوه.
رۆبی گوتیشی: ئێمه رێز له ریال مه‌درید ده‌گرین، ده‌شزانم ئه‌وان بۆ ئه‌وه سه‌ردانی بارسێلۆنایان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی 3 خاڵی یارییه‌كه به‌ده‌ست بهێنن، به‌ڵام ئێمه‌ش خوێندنه‌وه‌ی خۆمان بۆ ئه‌م یارییه كردووه و ده‌مانه‌وێت یارییه‌كه ببه‌ینه‌وه.
ریال مه‌درید به كۆكردنه‌وه‌ی 36 خاڵ له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی لالیگا دێت و به جیاوازی 10 خاڵ له بارسێلۆنای پێشه‌نگی خوله‌كه دووره، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئیسپانیۆل به 24 خاڵ پله‌ی چوارده‌یه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتووه، هه‌ردوویانه‌ش سبه‌ی له كاتژمێر 10:45 خوله‌كی شه‌و به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.