ئەنجوومەنی وەزیران پشكی ھەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراق تاوتوێ دەكات
لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێك دەكرێت
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان، كۆدەبێتەوە و یەكێك لە پرسە سەرەكییەكانی كۆبوونەوەكەش تاوتوێكردنی پشكی ھەرێمی كوردستان لە بودجەی 2019ی عێراق دەبێت.
ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24 رایگه‌یاند: "بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆببێته‌وه و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش گفتوگۆكردنه له‌سه‌ر پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی 2019ی عێراق".
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدایه كه هەفتەی رابردوو پەرلەمانی عێراق یاسای بودجەی 2019ـی عێراقی پەسەند كرد.