كەشناسی: لێزمە باران دەست پێدەكات

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی لە ئەمڕۆوە شەپۆلێكی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و چاوەڕێ دەكرێت لە ھەندێك ناوچە زیاتر لە 50 ملیم باران ببارێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا پێشبینیەكانی كەشناسی راگەیاند، كە تێیدا ئاماژە بەوەكراوە: "پێشبینی ھاتنی شەپۆلێكی بارینی بارانی بە لێزمە بۆ سەر ناوچەكە ھەیە، كە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەست پێدەكات و سبەی دووشەممە ھەرێمی كوردستان بە تەواوی دەكەوێتە ژێر كاریگەری ئەو شەپۆلە باران بارینی بە لێزمە و لە باكووری رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر زۆرترین بڕی دابارین دەبێت كە لە سەرووی 50 ملیم دەبێ، ھەروەھا لە سنووری ئیدارەی راپەڕین ئاستی بارانبارین بە ھەمان شێوە دەبێ".

كەشناسی راشیگەیاندووە: "ئەو شەپۆلە بارانبارینە تا رۆژی سێ شەممە كاریگەری لەسەر ناوچەكە دەبێت".

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی