بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی کەرکووك دەستگیر کرا
" 23 ئەفسەر و كارمەندی دیكەش دەستگیر كران"
K24 - كەركووك
بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی کەرکووك و 23 ئەفسەر و کارمەندی بەڕێوەبەرایەتییەکە و بەڕێوەبەری پۆلیسی رەحیماوە و 19 پۆلیسی دیكە دەستگیرکران.
سەرچاوەیەک لە پارێزگای كەركووك، بە کوردستان 24ی راگەیاند "بە تۆمەتی تۆمارکردنی بارهەڵگر بەشێوەکەی نایاسایی و دوور لە رێنماییەکان، بە فەرمانی پشکنەری گشتی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، عەقید شێرزاد ئەحمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی کەرکووك و 23 ئەفسەر و کارمەندی پۆلیسی هاتووچۆ دەستگیركراون".
گوتیشی: "ھاوكات، بەڕێوەبەری پۆلیسی رەحیماوە و 19 پۆلس دەستگیرکراون".
سەرچاوەكە ھۆكاری دەستگیركردنەكانی ئەمانی بۆ ھەڵاتنی زیندانییەك گەڕاندەوە.