مامۆستا و قوتابیانی شنگال دەستیان بەخۆپیشاندان کرد
"سیستمی پەروەردە بێ سەروبەرە"
K24 – دهۆک:
ئەمڕۆ لە سەنتەری شاری شنگال، ژمارەیەک قوتابی و مامۆستا دەستیان بەخۆپیشاندان کرد و داوای چاکسازیی بنەڕەتی لە رەوشی پەروەردە دەکەن.
بەوگوێرەنی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، قوتابیان نیگەرانن لە بێسەروبەری پرۆسەی خوێندن و نەبوونی مامۆستای پێویست.
جیا لەوەش، دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان داوای دامەزراندن دەکەن و لە نەبوونی هەلی کار نیگەرانن.
بەشێک لە خۆپیشاندران مامۆستایان بوون و گلەیی ئەوە دەکەن کە تاکو ئێستا پارەی وانە گووتنەوەیان وەرنەگرتووە و داوای شایستە داراییەکانیان دەکەن.
لە دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، قەزای شنگال لەلایەن حەشدی شەعبی و چەند هێزێکی سەر بە پەکەکە بەڕێوەدەبردرێت، ئەو هێزانەش وەک ئەوەی مەحما خەلیل، قائیمقامی شنگال رایگەیاندبوو، چەند جارێک رێگریان کردووە لە گەڕانەوەی ئیدارەی هەڵبژێردراوی قەزاکە.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
H.J