خه‌ڵكى ڤه‌نزوێلا داواى چاكسازى ره‌وشى ئابوورى وڵاته‌كه‌يان ده‌كه‌ن
به‌ريتانيا ده‌ستى گرتووه به‌سه‌ر يه‌ده‌گى زێڕى ڤه‌نزوێلادا
K24 – هه‌ولێر:
ره‌وشی ئابووری ڤه‌نزوێلا و رووداوه نێوخۆییه‌كانی ئه‌و دووایانه‌ی وڵاتەكە. بووه‌ته مه‌ترسییه‌كی دیكه بۆ سه‌ر بازاری وزه‌ی جیهان. چونكه ڤه‌نزوێلا خاوه‌ن %21 یه‌ده‌گی نه‌وتی جیهانه. له ئێستادا هاووڵاتیانی ڤه‌نزوێلا دژی حكومه‌ته‌كه‌ی نیكۆلاس مادۆرۆ ده‌ستیان به خۆپیشاندان كردووه و داوا ده‌كه‌ن ره‌وشی ئابووری و دارایی وڵاته‌كه‌یان باشتر بكرێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، به‌ریتانیا داواییه‌كی نیكۆلاس مادۆرۆ، سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلاى بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی یه‌ده‌گی زێڕی وڵاته‌كه‌ى ره‌تكرده‌وه.
دوای دروست بوونی ئاڵۆزییه‌كانی ڤه‌نزوێلا نیكۆلا مادۆرۆ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته داوای له به‌ریتانیا كردووه، كه یه‌ده‌گی زێری وڵاته‌كه، به‌هاكه‌ی ده‌گاته ملیارێك و 200 ملیۆن دۆلار بۆ ڤه‌نزوێلا بگه‌ڕێنێته‌وه. به‌ڵام به‌ریتانیا به بیانووی نائارامی ره‌وشی ڤه‌نزوێلا ره‌تیكردووه‌ته‌وه یه‌ده‌گه زێڕه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه.
دوای ئه‌م هه‌واڵه خوان گوایدۆ، كه له سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە توانی خۆپێشاندانی جەماوەریی گەورە لەدژی مادۆرو رێک بخات له تویتێكدا رایگه‌یاند، ئیتر رێگه نادرێت مادۆرۆ داراییه‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌كاربهێنێت و ته‌واوی داراییه‌كان بلۆك كراون.