رووسیا به مه‌رج رێگه به كرده سه‌ربازییه‌كانی توركیا له‌ناو خاكی سووریا ده‌دات
ته‌نیا رێگه به ئۆپه‌راسیۆنی بچووك ده‌درێت
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی رووسیا "كرملین" رایگه‌یاند، "به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌ده‌نه كه له ساڵی 1998 له‌نێوان ئه‌نقه‌ره و دیمه‌شق واژۆ كرابوو، نابێت هیچ قه‌واره‌یه‌كی جیاكاری هه‌رێمی له ناوچه سنوورییه‌كان هه‌بن و ناشبێت یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا پێشێل بكرێت.
له دیدارێكی راسته‌وخۆی ته‌له‌فزیۆنیدا له به‌رنامه‌ی "مۆسكۆ. كرملین. پوتین"، له كه‌ناڵی رووسیا -1، دیمیتری بیسكۆڤ، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا گوتی: "هه‌ر كرده‌یه‌كی سه‌ربازی توركیا له‌ناو خاكی سووریا، پێویسته به وردی ره‌چاوی سه‌لامه‌تی یه‌كپارچه‌یی خاكی ئه‌و وڵاته بكات".
بیسكۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له ساڵی 1998 ئه‌نقه‌ره و دیمه‌شق رێككه‌وتنی ئه‌منی ئه‌ده‌نه‌یان واژۆ كردووه، به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه توركیا مافی ئه‌نجامدانی كرده‌ی بچووكی سه‌ربازی له ناوچه سنوورییه‌كان له دژی ئه‌و تیرۆریستانه هه‌یه، كه له‌سه‌ر سنووری نێوان توركیا و سووریا چالاكی ده‌كه‌ن".
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا روونیشیكرده‌وه، "كاری هه‌ره سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه نابێت ئه‌و كرده سه‌ربازییانه به هیچ شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان رێگه به دامه‌زراندنی قه‌واره‌یه‌كی هه‌رێمی نیمچه جیابووه‌وه له ناوچه سنوورییه‌كان بدات و ناشبێت هه‌ڕه‌شه له سه‌لامه‌تی هه‌رێمایه‌تی و سیاسی سووریا بكات".
ئاژانسی "ئینته‌رفاكس"ـی رووسی له‌مباره‌یه‌وه جه‌خت ده‌كاته‌وه، "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌یه‌وێت رێككه‌وتنی ئه‌ده‌نه بكات به پاساوێك بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وایه‌تی به خۆی بدات بچێته ناو خاكی سووریا، هه‌ربۆیه‌ش زۆر پێداگیری له‌سه‌ر پێشنیازكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی گفتوگۆی جددی له‌باره‌یه‌وه بكرێت".
ئه‌و ئاژانسه رووسییه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته رووسیا به شێوه‌یه‌ك وه‌ڵامی سه‌رۆكی توركیا ده‌داته‌وه، كه بۆ هه‌ر هه‌نگاوێكی كرده سه‌ربازییه‌كانی له‌ناو خاكی سووریا، پێویسته ئه‌نقه‌ره هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی شه‌رعی دیمه‌شق بكات".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا به به‌رده‌وامی بانگه‌شه بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی فراوان له ناوچه‌كانی منبج، رۆژهه‌ڵاتی فورات و باكووری سووریا به گشتی ده‌كات.
H.B