هیگواین دوای 3 ساڵ نهێنییه‌ك ئاشكرا ده‌كات
هیگواین: له 2016 زۆر نزیك بووم واز له یاریكردن بهێنم
هیگواین یاریزانی نوێی یانه‌ی چێڵسی له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بۆ له‌نده‌ن نهێنییه‌كی 3 ساڵ له‌مه‌وبه‌ری ئاشكرا كرد و گوتی له 2016 زۆر نزیك بوو له‌وه‌ی به یه‌كجاری واز له یاریكردن بهێنم.
گۆنزالۆ هیگواین كه له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی ئه‌مساڵ بۆ یانه‌ی چێڵسی گواسترایه‌وه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی ده‌یلی میره‌ری بریتانیا گوتی: كاتێك له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا به‌شدارییم له كۆپا ئه‌مریكای 2016 كرد، ئاگاداری ئه‌وه نه‌بووم كه ته‌ندروستی دایكم زۆر خراپه و هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگی له‌سه‌ره.
هیگواین گوتیشی: خێزانه‌كه‌م له پێناو ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستم دروست نه‌كات نه‌خۆشییه‌كه‌ی دایكمیان له من شاردبووه‌وه، بۆیه كاتێك له دوای پاڵه‌وانێتییه‌كه گه‌ڕامه‌وه ماڵ به بینینی نه‌خۆشییه‌كه‌ی دایكم تووشی شۆك بووم، خۆم به تاوانبار ده‌زانی كه دایكم نه‌خۆشه و به‌شدارییم له یاریی كۆتایی كۆپا ئه‌مریكای 2016 كردووه.
هیگواین ده‌شڵێت: ئه‌وكات بڕیارمدا واز له یاریكردن بهێنم، چونكه هیچ شتێك هێنده‌ی دایكم بۆ من نرخی نه‌بوو، به‌ڵام دایكم و هاوڕێیه‌كانم تكایان لێكردم كه به‌رده‌وام بم.
هیگواین گوتیشی: دایكم وتی ئه‌گه‌ر دڵی منت مه‌به‌سته له یاریكردن به‌رده‌وامبه، چونكه به‌رده‌وامبوونی تۆ له یاریكردن من دڵخۆش ده‌كات، بۆیه له بڕیاری وازهێنانه‌كه پاشگه‌زبوومه‌وه.
گۆنزالۆ هیگواین له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا به‌شداریی له كۆپا ئه‌مریكای 2016 كرد، له یاری فایناڵ تانگۆ به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌و له خاڵی سزا دۆڕا، له‌و یارییه‌دا لیۆنێل مێسی و لوكاس بیلیا لێدانی پێناڵتیان به‌فیڕۆدا، هیگواینیش به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی به‌شداری له یارییه‌كه كرد و له گێمی دووه‌م گۆڕانكاری پێكرا.
