سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ پادشاى ئه‌رده‌ن كۆده‌بێته‌وه
بڕیاره له ئێوارەخوانێکدا سەرۆک بارزانی لەگەڵ شا عەبدوڵڵا پادشای ئه‌رده‌ن كۆ ببێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی شا عەبدوڵڵا پادشای ئه‌رده‌ن، به یاوه‌ری شاندێك له رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هه‌ولێر به‌ره‌و شانشینی ئۆردۆن به‌ڕێ کەوت.
دواى گه‌يشتنى، سه‌رۆك بارزانی له عەممانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن و له لایەن ئەمیر فەیسەڵ برای پادشای ئه‌رده‌ن پێشوازی لێ كرا.
بڕیاره له ئێوارەخوانێکدا سەرۆک بارزانی لەگەڵ شا عەبدوڵڵا پادشای ئه‌رده‌ن كۆ ببێته‌وه.





