وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پڕۆژه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك ئاشكرا ده‌كات
جگه له پێشمه‌رگه هێزه‌كانی ئاسایشی كوردستانیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
وەزارەتی پێشمەرگە پڕۆژەی هاوبەشی ئەمریکا بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکووک ئاشکرا دەکات، جگە لە پێشمەرگە هێزەکانی ئاسایشی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش دەگەڕێنەوە، لیژنەش لە نێوان بەغدا و هەولێر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێکهاتووە. چاودێرێکی سیاسیش دەڵێت: ئه‌گه‌ر پارێزگارێکی بێ لایەن دانەنرێت، پرۆژەکە سەرکەوتوو نابێت.
گۆڕانكارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردستانیەکان لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و دوو لیژنە بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێکھێنراون و، چەند کۆبوونەوەیه‌کیش ئەنجامدراوە.
پڕۆژەکەی ئەمریکا بە شێوەیە کە ھێزی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عێراق لە دەرەوەی شاری کەرکووک دەبن و ھێزی ئاسایشی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پۆلیسی ئیتحادیش لە ناو شار دەبن و پاراستنی شوێنە نەوتیەکانیش بە ھێزەکانی پێشمەرگە دەستپێردرێت.
له‌مباره‌شه‌وه لیوا ئه‌بوبه‌كر ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی راگه‌یاندن و هۆشیاری رۆشنبیری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت: "سەرەتا ئەو لیوایانە ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ كه‌ركووك، کە ئەمەریکا مەشقی پێکردوون، دواتر لیواکانی دیكه‌ش دەگەڕینەوە ئەو شارە".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، "ئەمه‌ریکا سەرپەرشتی گەڕانەوەی پێشمەرگە دەکات، حەشدی شەعبیش دەبێت لە ناوچە کوردستانیەکان بکشێتەوە".
کەرکووک لە نێوان ھەولێر و بەغدا لە رووی سیاسی، ئیداری، سەربازی و ئابووریەوە بەردەوام ھۆکاری تێکچوونی په‌یوەندی ھەردوولا بووە، له‌كاتێكیشدا كه پڕۆژە ھاوبەشەکەی ئەمریکاش جێی تێبنیە، هه‌ڵمه‌ت غه‌ریب، پسپۆڕی ده‌ستووری و هاوكات چاودێری سیاسی دەڵێت: "ئەگەر پڕۆژەکە تەنھا چارەسەری سەربازی بێت، سەرکەوتوو نابێت بەڵکو دەبێت ئیداریش بێت"، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، "ئه‌گه‌ر پارێزگارێكی بێ لایه‌ن بۆ كه‌ركووك ده‌ستنیشان نه‌كرێت، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی له‌مجۆره سه‌ركه‌وتوو نابێت".
ئەمەریکا لەگەڵ پێکھاتەکانی کەرکووک چەند کۆبوونەوەیەکی ئەنجامداوە بۆ گەیشتنە رێککەوتن تا پڕۆژەکەی جێبەجێ بکات، بڕیاریشە کۆبوونەوەکانی زیاتر بکات و نەتەوە یەکگرتووەکانیش رۆڵی لە چارەسەری کێشەی کەرکووک دەبێت، گرنگترین ھەنگاویش بۆ چارەسەری کێشەی کەرکووک رێککەوتنی پارتی و یەکێتییه لەسەر پرسی پارێزگاری کەرکووک.
H.B
هه‌ر له‌م باره‌شه‌وه، نوری حه‌مه عه‌لی، به‌رپرسی میحوه‌ری پردێی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌كاتی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان 24، زانیاری زیاتر ده‌خاته روو.