میر ته‌حسین به‌گ كۆچی دوایی كرد
ميرى ئێزدييه‌كانى كوردستان و جيهان بوو
K24 - هه‌ولێر:
دوای چه‌ند رۆژێك مانه‌وه له نه‌خۆشخانه‌يه‌كى شاری هانۆڤه‌ری وڵاتی ئه‌ڵمانيا، مير ته‌حسين به‌گ، ميرى ئێزدييه‌كانى كوردستان و جيهان به هۆى خراپى ره‌وشى ته‌ندرووستييه‌وه كۆچی دوایی كرد، هه‌ر چه‌نده رۆژی هه‌ینی 25/1/2019 ده‌نگۆى مردنى بڵاو بوويه‌وه، به‌ڵام ئه‌وكات كه‌سوكاره‌كه‌ى له نه‌خۆشخانه‌كه‌وه بۆ كوردستان24 دووپاتيان كرده‌وه، هێشتا ناوبراو له ژياندايه و كۆچى دوايى نه‌كردووه.
به‌ڵام دواجار میری ئێزدییه‌كانی كوردستان و جيهان له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد و ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28/1/2019 هه‌واڵی كۆچیی دوایی راگه‌یێنرا.
كاوه محه‌مه‌د ئه‌مین، په‌یامنێری كوردستان 24 له شاری هانۆڤه‌ری ئه‌ڵمانیاوه رایگه‌یاند: "ئێواره‌ی دوێنێ ره‌وشی ته‌ندرووستی میر ته‌حسین به‌ره‌و خراپتر چووه‌و هه‌رچه‌نده هه‌وڵی زۆری لهگهڵدراوه به رێگای ئامێره پزیشكییه‌كان هاوكاریی بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی ته‌مه‌نی كه 86 ساڵ بووه و نه‌یتوانییوه به‌رگه‌ی قورسی نه‌خۆشییه‌كه بگرێت كۆچی دوایی كردووه‌و بریاره ئه‌مڕۆ كه‌سوكاره‌كه‌ی له‌باره‌ی كۆچیی دوایی میری ئێزدییان به‌یاننامه‌یه‌ك رابگه‌یه‌نن".
مير ته‌حسين به‌گ كوڕى سه‌عيد عه‌لى به‌گه و له 15ى ئاب/ ئۆگستى 1933 له ناوچه‌ى باعه‌درێى سه‌ر به قه‌زاى شێخان له‌دايكبووه.
ميان خانوونى نه‌نكى دواى 15 رۆژ له مردنى مير سه‌عيد به‌گى باوكى له هاوينى 1944 پله‌ى ميرى ئێزدييانى پێ به‌خشيوه و له‌و كاته‌وه له‌و پله‌يه‌دا بووه.
سه‌عيد به‌گى باوكى له 1944 كۆچى دوايى كردووه، كه ئه‌ويش كوڕى عه‌لى به‌گ بووه، كه له 1913 كۆچى دواييكردووه و باپيره گه‌وره‌ى حسێن عه‌لى به‌گ بووه، كه له 1846 له نزيك تاڤگه‌ى ئاوى چياكانى ره‌واندز كوژراوه و به‌و هۆيه‌وه ئه‌و تاڤگه‌يه ناونراوه، گه‌لى عه‌لى به‌گ.
مير ته‌حسين به‌گ، پشتيوانى له شۆڕشى ئهيلوولى كردووه و له 1959ـش به هۆى جووڵانه‌وه‌ى عه‌بدولوه‌هاب شه‌واف له مووسڵ ده‌ستگيركراوه و ره‌وانه‌ى عه‌ماره و ديوانييه له باشوورى عێراق كراوه و دواتر خراوه‌ته ژێر ئيقامه‌ى جهبرييهوه له به‌غدا، تا ئه‌و كاته‌ى مسته‌فا بارزانى، رابه‌رى شۆڕشى رزگاريخوازى ئه‌يلوول بڕياره‌كه‌ى به حكومه‌تى ئه‌وكاتی عێراق هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.