پارتی و یەكێتی لە بارەی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت كۆدەبنەوە

چەند پرسێكی گرنگ یەكلا دەكرێنەوە

K24 - ھەولێر

پارتی و یەكێتی بۆ گفتوگۆكردن لە بارەی پێكھێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی باڵا كۆدەبنەوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە كوردستان24 راگەیاند: "سبەی سێشەممە، شاندی باڵای پارتی و یەكێتی لە ھەولێر كۆدەبنەوە".

بە گوێرەی زانیارییەكانی ئەو سەرچاوەیە: "بڕیارە لەو كۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لە بارەی میكانیزمی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بكەن و چەندین پرسێكی گرنگی پەیوەندار بەو كابینە یەكلا بكەنەوە".