كەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

لە دوێنێوە شەپۆلێكی بارانبارین ھەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و كەشناسی رایدەگەیەنێت، بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە ھەندێك ناوچە لێزمە باران دەبێت.

پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە پاش نیوەڕۆدا ئاستی بارانبارین زیاتر دەبێت لە ھەندێك ناوچە لێزمە باران و ھەورە تیشقە دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی كردووە، سبەی رۆژی سێشەممە بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە ناو شارەكان نمە باران و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بارانی مامناوەدی دەبێت، لە پاش نیوەڕۆ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی