ھاتووچۆی سلێمانی شوفێر و ھاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە
روونكردەوە دەدرێت
K24 - سلێمانی
لە راگەیەندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران و هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه، كە گۆڕانكاریی لە ئاراستەی چەند شەقامەكانی ناو شاری سلێمانی دەكرێت.
ھاتووچۆی سلێمانی رایگەیاندووە: "له رۆژی 1/2/2019وە گۆڕانكاریی له ئاراسته‌ی ژماره‌یه‌ك شه‌قامی ناو شاری سلێمانیدا ده‌كرێت، له‌پێناو نه‌هێشتنی فشار و قه‌ره‌باڵغی سه‌ر شه‌قامه‌كان".
وەك لەو راگەیەندراوەدا ھاتووە: "له باخی گشتییه‌وه هه‌ردوو ئاراسته‌ی شه‌قامه‌كه ده‌بێت به‌یه‌ك ئاراسته به‌ره‌و فولكه‌ی یه‌كگرتن سه‌رده‌كه‌وێت، شه‌قامی قه‌ناتیش به‌هه‌مان شێوه، ده‌بێته یه‌ك ئاراسته به‌ره‌و پاركی دایك ده‌چێت، شه‌قامی پیره‌مێردیش ده‌بێته یه‌ك ئاراسته به ئاراسته‌ی به‌رده‌ركی سه‌راو شه‌قامی مه‌وله‌ویش، ده‌بێته یه‌ك ئاراسته به‌ره‌و سلێمانی پاڵاس، هه‌روه‌ها شه‌قامی كاوه ده‌بێته یه‌ك ئاراسته تاوه‌كو فولكه‌ی خانه‌قا، به‌ڵام شه‌قامی ئۆرزدی وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه".