باران خانووی بەسەر ماڵی پێشمەرگەیەكدا رووخاند
داوای بە ھاناوە چوون دەكات
K24 - سلێمانی
بەھۆی بارانبارین لە سلێمانی خانوو بەسەر ماڵی پێشمەرگەیەكدا رووخا، كە لەگەڵ خێزانەكەی 25 ساڵە لە خانووی كرێ دەژین.
پێشڕەو محەمەد، خاوەنی ماڵەكە بە كوردستان24 راگەیاند: "كاتژمێر 5 بەیانی ئەمڕۆ بەھۆی بارانبارین بەخوڕ ئەو خانووە رووخا كە ماڵەكەمی تێدایە".
گوتیشی: "داھاتم بەشی ئەوە ناكات خانووێكی باشتر بە كرێ بگرم، بۆیە ناچارم لەم خانووەدابم، ".
دەشڵێت: "لەگەڵ ھاوسەر و منداڵەكانم ژیانێكی ناخۆش بەڕێ دەكەین، چەند نەخۆشییەكی درێژخایەنم ھەیە و دڵم نایە لای منداڵەكانم باس بكەم، من خەمی خۆم نییە، بەڵكو خەمی منداڵەكانمە".
ئەو پێشمەرگەیە بە چاوی پڕ لە گریانەوە دەڵێ: "ئێستا منداڵەكانم لە قوتابخانە بێنەوە نازانم بیان بەم بۆ كوێ، داوا دەكەم ھاوكاریم بكەن و لەم ژیانە رزگارم بكەن".









