نێچیرڤان بارزانی: میر تەحسین بەگ رۆڵی بەرچاوی لە بزووتنەوەی کوردایەتی و شۆڕشی ئەیلوولدا هەبووە
سەرەخۆشی لە ئێزدییەکان و هەموو گەلی کوردستان دەکات
K24 – هه‌ولێر:
بەهۆی کۆچی دوایی میر تەحسین بەگ، میری ئێزدییانی کوردستان و جیهان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان هاوخەمیی دەردەبڕێت.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "بەبۆنەی کۆچی دوایی میر تەحسین بەگ، میری ئێزدییەکان، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار، کۆمەڵگەی رووحانی و هەموو خوشک و برایانی ئێزدی و گەلی کوردستان دەکەم".
لە پەیامەکەی سەرۆک وەزیران هاتووە: "میر تەحسین زیاد لە 70 ساڵ میرایەتی بۆ ئێزدییەکان و کوردستان و جیهان کرد، رۆڵیشی هەبووە لە بزووتنەوەکانی کوردایەتی بە تایبەتی لە شۆرشی ئەیلوول رۆڵێکی بەرچاوی هەبووە و لەبەر هەڵوێستەکانی ئاوارەی دەرەوە بووە".
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:
ب هه‌لكه‌فتنا وه‌غه‌را دویماهیێ یا خودێ ژێ ڕ‌ازى میر ته‌حسین به‌گ، میرێ ئێزدییا، به‌هیدارى و سه‌رساخیێ ل مالبات و كهسوكارێت وى و جڤاتا ڕووحانى و هه‌مى خوشك و برایێت مه یێت ئێزدى و گه‌لێ كوردستانێ بگشتى دكه‌م. هه‌ڤپار و هه‌ڤخه‌مێن مالباتا وى و ته‌ڤاهییا ئێزدییاینه.
میر ته‌حسین به‌گ كو پترى حه‌فتێ سالێت چوویى میراتیا ئێزدییا ل كوردستانێ و جیهانێ كر، ته‌ڤى كو دناڤ ئێزدییادا خودان پێگه‌هـ و ڕۆڵه‌كێ جڤاكى و ئۆلى یێ دیار بوو، هه‌روسا د ته‌ڤگه‌را كوردایه‌تیێ و بتایبهتى ژى د شۆڕه‌شا ئهیلوولێدا خودانێ ڕۆل و بهشدارییهكا به‌رچاڤ بوو، پشتى شۆڕه‌شێ ژى ژبه‌ر ههلوێستێن خۆ دهربدهرى ولاتان بوو.
میر ته‌حسین به‌رده‌وام دگه‌ل جڤاكا كوردستانێ و عێراقێ و یا ده‌ڤه‌رێ ژى د پهیوهندیێدا بوویه و ڕێز و پێگه‌هێ وى یێ جڤاكى نه بتنێ دناڤ ئێزدییادا، به‌لكى دناڤ جڤاكا كوردستانێ و یا عێراقێدا ژى دیار و به‌رچاڤ بوویه و خودان تۆڕه‌كا به‌رفره‌ها په‌یوه‌ندییا بوو. به‌رده‌وام هه‌ول دایه كو گیانێ پێكڤه‌ژیانێ و هه‌ڤقه‌بوولكرنێ دناڤ پێكهاتێن كوردستانێ و عێراقێدا خورتر و كوورتر بكه‌ت.
بیرهاتنا وى ب خێر بیت و خودایێ مه‌زن ب دلۆڤانییا خۆ شا بكه‌ت.
كاتژمێر 6:10 خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، دوای ماوه‌یه‌ك مانه‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هانۆڤه‌ری وڵاتی ئه‌ڵمانیا، میر ته‌حسین به‌گ، میری ئێزدییه‌كانی كوردستان و جیهان، له ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ژیاننامەی میر تەحسین بەگ:
میر تەحسین کۆڕی سەعید بەگ کوڕی عەلی بەگ کوڕی حسین بەگ.
دایکی: خۆخێ کچی نایف بەگ کوڕی حەسەن بەگ کوڕی حسێن بەگ.
میر تەحسین لە 15 مانگی ئابی ساڵی 1933 لە باعەدرێی سەر بە قەزای شێخان لە دایکبووە.
لە کوتایی مانگی تەمووزی ساڵی 1944 لە تەمەنی 11 ساڵیدا بووه به میری ئێزیدیان وەکو جێگرەوەی باوکی و مەیان خاتوونی دایکی وەصی لەسەری وەصی بوو هەتا گەییشتووە تەمەنی بلۆغ.
میر تەحسین سێ جار ژیانی هاوسەرگەری پێکهێناوە و ئەم منداڵانەی خوارەوە هەیە:
کوڕەکان (زیاد، سەعید، مەروان، سەربەست، حازم. فەرهاد، سەرهات، عیصمەت)
کچەکان (هەدیە، نەفیە، نەسرین)
قوناغەکانی ژیانی:
- لە نیسانی 1959 لە کاتی بزاڤی شەواف زیندانیی کراوە
- لە سەرەتای 1960 هەتا تەمووزی 1961 بۆ عه‌مارە و بەغدا و دیوانیە سەرنه‌گووم کراوە
- لە کاتی دەستپێکردنی شۆڕشی ئەیلوول له ساڵی 1961 زیندانیی كراوه و بۆ دادگای عورفی مووسڵ گواستراوه‌ته‌وە.
- لە ساڵی 1970 په‌یوه‌ندی به شۆڕشی ئەیلوول كردووه‌و لە ناوپردان لە نزیک بارەگای بارزانی نەمر نیشتەجێ بوو بوو.
- لە ساڵی 1975 بەرەو بەریتانیا رووشتووە و بۆ 7 ساڵ لە لەندن ماوه‌ته‌وە.
- لە رۆژی 9/ 9/ ساڵی 1981 گەڕاوه‌ته‌وه عێراق.
- هەڕەشەی کوشتنی لەسەربووه‌و دوو جاریش بریندار بووە. یەکەم جار لە 18/2/1992 لە نیوان مووسڵ و شێخان و جاری دووەم لە 22/9/2003 لە نیوان ئەلقۆش و شێخان.
- دیداری لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە پادشا و سەرۆک و سیاسەتمەداری دەوڵەتان هه‌بووه. دیسان پاپی ڤاتیکانی بنینیوە و داکۆکی لە مافەکانی ئێزدییان کردووە.
- سندۆقێکی خێرخوازی بە ناوی خۆی دروستکردووە و داهاتی پەرستگای لالش له‌و سندووقه تەرخانکردووە.
- حەزی لە زانست و خوێندن بوو
- چەندین خەڵات و ریزلینانی نێودەوڵەتی سەبارەت پێکەوەژیان و لێبوردەیی و ئاشتی وەرگرتووە.