مەسروور بارزانی بۆ میری ئێزدییان خه‌مباره
پەیامێك ئاراستەی ئێزدییەكان دەكات
K24 - ھەولێر
مەسروور بارزانی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا بەبۆنەی كۆچی دوایی میر تەحسین بەگ، میری ئێزدیانی کوردستان و جیهان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی میر تەحسین بەگ و ھەموو ئێزدییەكان دەكات.
لە پەیامەكەی مەسروور بارزانی ھاتووە: "بە خەم و دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی (میر تەحسین بەگ) میری ئێزدییانی کوردستان و جیهان و كه‌سایه‌تی نیشتمانپەروەری کوردستان‌مان پێگه‌یشت. به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، هاوبه‌شی خه‌م و پەژارەی خۆمان بە خانه‌وادەی به‌ڕێزیان راده‌گه‌یه‌نین و سه‌ره‌خۆشی لە خزم و دۆستان و خەڵکی کوردستان بە گشتی و سەرجەم برا ئێزدیانی کوردستان و جیهان ده‌كه‌ین. له خودای گه‌وره داواكارین خوالێخۆشبوو به‌ر رەحمەت و دڵۆڤانی خۆی بخات و ئارامی و دڵنه‌وایش به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت".
كاتژمێر 6:10 خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، دوای ماوه‌یه‌ك مانه‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هانۆڤه‌ری وڵاتی ئه‌ڵمانیا، میر ته‌حسین به‌گ، میری ئێزدییه‌كانی كوردستان و جیهان، له ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
كاتژمێر 6:10 خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، دوای ماوه‌یه‌ك مانه‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هانۆڤه‌ری وڵاتی ئه‌ڵمانیا، میر ته‌حسین به‌گ، میری ئێزدییه‌كانی كوردستان و جیهان، له ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
میر تەحسین کۆڕی سەعید بەگ کوڕی عەلی بەگ کوڕی حسین بەگ.
دایکی: خۆخێ کچی نایف بەگ کوڕی حەسەن بەگ کوڕی حسێن بەگ.
میر تەحسین لە 15 مانگی ئابی ساڵی 1933 لە باعەدرێی سەر بە قەزای شێخان لە دایکبووە.
لە کوتایی مانگی تەمووزی ساڵی 1944 لە تەمەنی 11 ساڵیدا بووه به میری ئێزیدیان وەکو جێگرەوەی باوکی و مەیان خاتوونی دایکی وەصی لەسەری وەصی بوو هەتا گەییشتووە تەمەنی بلۆغ.
میر تەحسین سێ جار ژیانی هاوسەرگەری پێکهێناوە و ئەم منداڵانەی خوارەوە هەیە:
کوڕەکان (زیاد، سەعید، مەروان، سەربەست، حازم. فەرهاد، سەرهات، عیصمەت)
کچەکان (هەدیە، نەفیە، نەسرین)
قوناغەکانی ژیانی:
- لە نیسانی 1959 لە کاتی بزاڤی شەواف زیندانیی کراوە
- لە سەرەتای 1960 هەتا تەمووزی 1961 بۆ عه‌مارە و بەغدا و دیوانیە سەرنه‌گووم کراوە
- لە کاتی دەستپێکردنی شۆڕشی ئەیلوول له ساڵی 1961 زیندانیی كراوه و بۆ دادگای عورفی مووسڵ گواستراوه‌ته‌وە.
- لە ساڵی 1970 په‌یوه‌ندی به شۆڕشی ئەیلوول كردووه‌و لە ناوپردان لە نزیک بارەگای بارزانی نەمر نیشتەجێ بوو بوو.
- لە ساڵی 1975 بەرەو بەریتانیا رووشتووە و بۆ 7 ساڵ لە لەندن ماوه‌ته‌وە.
- لە رۆژی 9/ 9/ ساڵی 1981 گەڕاوه‌ته‌وه عێراق.
- هەڕەشەی کوشتنی لەسەربووه‌و دوو جاریش بریندار بووە. یەکەم جار لە 18/2/1992 لە نیوان مووسڵ و شێخان و جاری دووەم لە 22/9/2003 لە نیوان ئەلقۆش و شێخان.
- دیداری لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە پادشا و سەرۆک و سیاسەتمەداری دەوڵەتان هه‌بووه. دیسان پاپی ڤاتیکانی بنینیوە و داکۆکی لە مافەکانی ئێزدییان کردووە.
- سندۆقێکی خێرخوازی بە ناوی خۆی دروستکردووە و داهاتی پەرستگای لالش له‌و سندووقه تەرخانکردووە.
-حەزی لە زانست و خوێندن بوو
-چەندین خەڵات و ریزلینانی نێودەوڵەتی سەبارەت پێکەوەژیان و لێبوردەیی و ئاشتی وەرگرتووە.