ئاتلێتیکۆ مەدرید بەفەرمی گواستنەوەی مۆراتای بۆ ریزەکانی راگەیاند

ریزەکانی چێڵسی بەجێهێشت

ئاتلێتیکۆ مەدرید بەفەرمی گواستنەوەی ئالڤارۆ مۆراتای هێرشبەری ئیسپانی یانەی چێڵسی بۆ ریزەکانی راگەیاند.
یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی رایگەیاندووە، ئالڤارۆ مۆراتای 26 ساڵان بۆ ماوەی 18 مانگ بە خواستن یاریی بۆ یانەکەیان دەکات، کە ئەو هێرشبەرە ئیسپانییە رۆژی یەکشەممە گەیشتە مەدرید و بە سەرکەوتوویی پشکنینە پزیشکییەکانی تێپەڕاند.
مۆراتای هێرشبەری پێشووی ریال مەدریدی ئیسپانی و یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی دوای گواستنەوەی گۆنزالۆ هیگواین بۆ ریزەکانی چێلسی بڕیاری دا بگەڕێتەوە نیشتیمانەکەی و تا کۆتایی ئەم وەرزە ئەو هێرشبەرە باڵابەرزە یاریی بۆ ئاتلێتیکۆ دەکات.