دڵنیایی له ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم ده‌درێت
"حكوومه‌تی عێراق پابه‌نده و مانگانه به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم ده‌نێرێت"
K24- هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دڵنیایی ده‌دات، كه حكومه‌تی عێراق مانگانه پابه‌ند ده‌بێت به ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان. پسپۆرێكی كارگێڕی دارایی‌ش پێی وایه، لێكتێگه‌یشتن و لێكنزیكبوونه‌وه‌ی سیاسی و ئابووری له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، بووه‌ته هۆكاری زامنكردنی په‌سه‌ندكردن و ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی عێراق.
له‌كاتێكدا ناردن و نه‌ناردنی پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی عێراق تا ئێستاش له‌ناو خه‌ڵك و ته‌نانه‌ت لایه‌نه فه‌رمییه‌كانیشدا لێكدانه‌وه‌ی جیاوازی بۆ ده‌كرێت، به‌ڵام دڵنیایی له‌مباره‌یه‌وه ده‌درێت و محه‌مه‌د شاكر، په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه،"دوای ته‌واوبوونی رێككاره یاساییه‌كان پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی عێراق ده‌گاته هه‌ولێر".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق له فراكسیۆنی پارتی پێی وایه، "لێكنزیكبوونه‌وه و رێككه‌وتنی سیاسی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ناردن و به‌رده‌وامی بودجه‌ی هه‌رێم ده‌سته‌به‌ر ده‌كات".
به‌شی زۆری لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ئێستا عێراق له‌قۆناغێكی نوێدایه و پێویسته هه‌ولێر و به‌غدا كێشه‌كانی نێوانیان به دیالۆك چاره‌سه‌ر بكه‌ن. له‌مباره‌شه‌وه ئاراس خۆشناو, پسپۆڕی كارگێری دارایی ده‌ڵێت: "به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و لێكتێگه‌یشتنی سیاسی و ئابوری نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بودجه ده‌نێردرێت و هاوكات پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تیشی لێ ده‌كرێت".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، به‌ده‌ر له پرۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق و له‌دوای سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌ركرده‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌ڵێنی پشتگیری و هه‌مانگی ته‌واویان به بارزانی داوه، كه پشتگیری سیاسی و ئابووری حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن. هه‌ربۆیه‌ش زۆربه‌ی بۆچوونه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه هیچ به‌ربه‌ستێكی سیاسی و ئابووری له‌به‌رده‌م ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا دروست نابێت.
H.B