فوئاد حوسێن: ياساى بودجه‌ جێبه‌جێ بكرێت مووچه‌ ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت

لە یاسای بودجەی عێراق پشكی ھەرێمی كوردستان و مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە دیاریكراوە

K24 – هه‌ولێر:

فوئاد حوسێن وەزیری دارایی عێراق لەبارەی ناردنی سێ مووچە بۆ فەرمانبەرانی هه‌رێمى کوردستان رایگه‌ياند، هێشتا بڕیاری کۆتایی نەدراوە.

له‌ لێدوانيدا بۆ كوردستان24، فوئاد حوسێن گوتيشى: لە یاسای بودجەی عێراق پشكی ھەرێمی كوردستان و مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە دیاریكراوە و ھەركاتێك یاساكە جێبەجێكرا وەزارەتی دارای عێراق پارەكە بۆ ھەرێمی كوردستان دەنێرێت.