هۆشداری له ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش ده‌درێت
"ئه‌گه‌ر به‌م ناوه‌ی ئێستاش له‌ناو بچن له‌ژێر ناوێكی دیكه سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه"
K24- هه‌ولێر:
بابه‌كر زێباری, سوپاسالاری پێشووی عێراق له‌كاتی به‌شداری كردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان 24 رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه داعش به شێوه‌یه‌كی جیاوازتر و به ناوێكی دیكه سه‌رهه‌ڵبداته‌وه".
زێباری دووپاتی كرده‌وه، "راسته كه داعش له‌ڕووی جوگرافییه‌وه هیچ رووبه‌رێكی له عێراق به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه، به‌ڵام ئه‌و رێكخراوه كۆتایی نه‌هاتووه و به شێوه‌ی گروپ ماوه".
سوپاسالاری پێشووی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه، "تائه‌و كاته‌ی كێشه سیاسییه‌كانی نێوان پێكهاته‌كانی عێراق چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، داعش هه‌ر ده‌مێنێت و له‌ناوناچێت، ئه‌گه‌ر به‌م ناوه‌ی ئێستا له ناویش بچن، به‌ناوی دیكه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه".
H.B