كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی دواخرا

بڕیاربوو لە ھەولێر كۆببنەوە

K24 - ھەولێر

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە كوردستان24 راگەیاند: "لەسەر داوای یەكێتی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەكێتی دواخرا".

راشیگەیاند: "راستە دواخستنی كۆبوونەوەكە لەسەر داوای یەكێتی بووە، بەڵام ھێشتا ھۆكارەكەی ئاشكرا نەكراوە".

بڕیاربوو ئەمڕۆ شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ھەولێر لەبارەی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت و دۆسییەی كەركووك و بەغدا كۆببنەوە.

پێشتر پارتی و یەكێتی چەند كۆبوونەوەیەكیان لەبارەی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئەنجامداوە و چەند لیژنەیەكیان لەسەر دۆسییەی ھەرێمی كوردستان و كەركووك و بەغدا پێكھێناوە، بڕیاربوو لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا تاوتوێی راپۆرتەكانی ئەو لیژنانە بكەن.