"پارتی پێشنیازی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی کردووە"
د. رۆژ نوری شاوەیس: یەکێتی پێی باشە سەرەتا لەگەڵ گۆڕان رێکبکەوێت
K24 - ھەولێر
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی مەكتەبی سیاسی پارتی ئاشكرای دەكات، پارتی پێشنیازی كردووە كۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەنێوان پارتی و یەكێتی و گۆڕان، لەبارەی پێكھێنانی كابیەنی نوێی حكوومەت ئەنجامبدرێت و گۆڕان بەو پێشنیازە رازی بووە.
د. رۆژ نووری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: "رێککەوتن تاکە رێگەیە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ و زوو یان درەنگ رێكدەكەوین".
گوتیشی: "پارتی پێشنیازی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان پارتی و یەکێتی و گۆڕان کردووە و گۆڕان رازی بوو، بەڵام یەکێتی پێی باشە سەرەتا لەگەڵ گۆڕان رێکبکەوێ ئینجا کۆبوونەوە سێ قۆڵییەکە بکرێت".