به‌سره.. قوتابییان له قوتابخانه‌یه‌كی ژێرئاو كه‌وتوو تاقیكردنه‌وه ده‌كه‌ن
ره‌وشی قوتابیان له ده‌وڵه‌مه‌ندترین پارێزگای عێراق
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله بارانه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، لافاو له چه‌ندین شوێن هه‌ستاوه و چه‌ندین رێگه‌ی داخستووه و زیانی به چه‌ند ماڵێكیش گه‌یاندووه.
به گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، قوتابخانه‌یه‌ك له به‌سره له كاتی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كانی نیوه‌ی ساڵ، ژێر ئاو كه‌وتووه و قوتابییه‌كان تاقیكردنه‌وه ده‌كه‌ن.
گرته ڤیدیۆییه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان مشتومڕێكی زۆری ناوه‌ته‌وه و تێیدا ره‌خنه له عێراق ده‌گرن، به‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندترین پارێزگای وڵاته‌كه، قوتابییه‌كانی به‌و شێوه‌یه تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
دوێنێش به‌هۆی بارانه‌وه قوتابخانه‌ی دیمه‌شق له پارێزگای بابل، ژێر ئاو كه‌وت و به‌هۆیه‌وه تاقیكردنه‌وه‌كان دواخران، به‌ڵام قوتابيانى قوتابخانه‌كه‌ی به‌سره له‌ناو گۆمى ئاو تاقیكردنه‌وه‌یان ئه‌نجامدا.
قوتابخانه‌كه‌ی به‌سره
قوتابخانه‌ی دیمه‌شق له پارێزگای بابل