فراكسيۆنى پارتى له به‌غدا راگه‌يه‌ندراوێكى له باره‌ى بۆردومانى ناوچه سنوورييه‌كان بڵاوكرده‌وه
په‌كه‌كه بووه‌ته هۆى وێرانبوونى سه‌دان گوندى ناوچه سنوورييه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان له راگه‌يه‌ندراوێكدا، كه سه‌رۆكى فراكسيۆنه‌كه له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق خوێندييه‌وه، رايگه‌ياند، په‌كه‌كه بووه‌ته هۆى وێرانبوونى سه‌دان گوندى ناوچه سنوورييه‌كان و پێويسته خاكى هه‌رێمى كوردستان به‌جێبهێڵێت.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "چه‌ند ساڵى رابردوو، كێشه‌ى زۆر له ئه‌نجامى تۆپبارانى سوپاى توركيا له‌سه‌ر ناوچه سنوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان په‌يدا بوون".
هه‌روه‌ها هاتووه: "هه‌ر له ده‌ستپێكى ئه‌و رووداوانه‌وه ئێمه وه‌ك په‌رله‌مانتار له جێى رووداوه‌كان ئاماده بووين بۆ هێوركردن و پاراستنى گيانى هاووڵاتيانى ده‌ڤه‌ره‌كه".
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "ئاشكرايه، ئه‌و تۆپبارانكردنه به پاساوى بوونى په‌كه‌كه‌يه له ناوچه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت، ئێمه داوا له په‌كه‌كه ده‌كه‌ين، خۆيان له سنوورى هه‌رێمى كوردستان دوور بخه‌ن و خه‌ڵكى ئێمه له‌و نه‌هامه‌تى و قوربانيانه رزگار بكه‌ن".
سه‌باره‌ت به كاريگه‌رى مانه‌وه‌ى په‌كه‌كه له ناوچه سنوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "بوونى ئه‌وان له هه‌رێمى كوردستان كاريگه‌رى نه‌رێنى سياسى و ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تى له‌سه‌ر خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان هه‌يه و سه‌دان گوند به هۆى بوونى ئه‌وانه‌وه به وێرانى و كاولى ماونه‌ته‌وه".
فراكسيۆنى پارتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق راشيگه‌ياند، "ئێمه ناخوازين خاكى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ببێته مه‌ترسى تێكدانى ئارامى وڵاتانى هاوسۆزى ئێمه".
فراكسيۆنه‌كه له په‌ياميدا بۆ بنه‌ماڵى شه‌هيد و برينداره‌كان رايگه‌ياند، "ئێمه سه‌ره‌خۆشى له ته‌واوى خێزانى ئه‌و شه‌هيدانه ده‌كه‌ين كه بوونه قوربانى ئه‌و رووداوانه و هيواى سه‌لامه‌تى و چاكبوونه‌وه بۆ برينداره‌كان ده‌خوازين".
له كۆتايى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا، فراكسيۆنى پارتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق داواكارييه‌كى خستووه‌ته‌ڕوو و تێيدا هاتووه: "داوا ده‌كه‌ين: هه‌ردوو حكومه‌تى عێراقى فيدراڵ و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و بابه‌ته چاره‌سه‌ر بكه‌ن و سوپاسى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانيش ده‌كه‌ين، كه هه‌ر زوو دواى رووداوه‌كان ره‌وشى ئارامى و هێزه‌كانى ئه‌منى بۆ پاراستنى هاووڵاتيان له‌و ده‌ڤه‌ره بڵاو ده‌كاته‌وه".
ئ.ڕ