كاركردن لە پڕۆژە تەواونەكراوەكانی سنوری ھەولێر دەستیپێكردووە
نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی ھەولێر 600 ملیار دیناری پێویستە
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڕێگاوبانی هه‌ولێر ئاشكرایده‌كات، ده‌ست به‌ته‌واكردنی ئه‌و پرۆژانه ده‌كه‌نه‌وه، كه له‌ماوه‌كانی ڕابردوودا به‌هۆی قه‌یرانی دارییه‌وه وه‌ستا بوون و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، تا ئه‌و پڕۆژانه ته‌واو نه‌كرێن ده‌ست به هیچ پڕۆژه‌یه‌كی دیكه ناكرێت.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، محمد مەهدی، به‌ڕێوبه‌ری رێگاوبانی هه‌ولێر دووپاتیكرده‌وه، تا پڕۆژه كۆنه‌كان ته‌واو نه‌كه‌ین، ده‌ست به هیچ پڕۆژه‌یه‌كی نوێ ناكه‌ین.
به‌ڕێوه‌به‌ری رێگاوبانی هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند، ئێستا به‌شێكی زۆری ئه‌و پرۆژانه كه‌وتوونه‌ته‌وه بواری جێبه‌جێكردن و، له‌باره‌ی تێچووی ئه‌و پڕۆژانه‌ش گوتی: سه‌رجه‌می ئه‌و پڕۆژانه پێویستییان به 600 ملیار دیناره.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك بوو، به‌هۆی قه‌یرانی دارایی، زۆربه‌ی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان راگیرابوون، ئێستاش له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكاریه‌ی له دۆخی ئابووریدا كراوه، هه‌وڵ ده‌درێت ئه‌و پڕۆژانه كارا بكرێنه‌وه.
H.B