یەكێتی داوای كەشێكی ئارام و دۆستانە دەكات

"گفتوگۆكان بۆ پێكھێنانی حكوومەت بەردەوامی ھەبێت"

K24 - سلێمانی

دوای تەواوبوونی كۆبوونەوەی ئەمڕۆیان، مەكتەبی سیاسی یەكێتی راگەیەندراوێكی لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە بڵاوكردەوە و رایگەیاند، پێویستە كەشێكی دۆستانە و ئارام بۆ گفتوگۆكان ھەبێت.

لە راگەیەندراوەكە ھاتووە: "مەكتەبی سیاسی دووپاتیكردەوە، بۆ بەردەوامبوونی كۆبوونەوەی گفتوگۆی لایەنە سیاسییەكان بۆ پێكھێنانی كابینەی حكوومەت و چارەسەركردنی كێشەكان لە ھەرێمی كوردستان و كەركووك و بەغدا، پێویستە كەشێكی دۆستانە و ئارام ھەبێت، بەتایبەتی كەنالەكانی راگەیاندنی حزبی و سێبەری لایەنە سیاسییەكان خۆیان دوور بگرن لە بڵاوكردنەوەی پڕوپاگەندە و ناوزڕاندنی سەركردە و كارەكان و نابەرپرسیارانە".

دەقی راگەیەندراوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی:...