شاندێكى سه‌ربازى توركيا سه‌ردانى رووسيا ده‌كات
به مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى پرسه‌كانى په‌يوه‌ست به سووريا

K24 – هه‌ولێر:
شاندێكى سه‌ربازى توركيا به مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى پرسه‌كانى په‌يوه‌ست به سووريا سه‌ردانى مۆسكۆ ده‌كات.
كه‌ناڵى ته‌ره‌ته‌ى توركى بڵاويكرده‌وه، سبه‌ى شاندێكى وه‌زاره‌تى به‌رگرى وڵاته‌كه‌ى سه‌ردانى مۆسكۆ ده‌كات.
سه‌باره‌ت به ورده‌كارى كارنامه‌ى گفتوگۆى شانده‌كه، ئه‌و سه‌رچاوه توركييه هيچ زانيارييه‌كى ديكه‌ى نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.
مۆسكۆ له چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوودا نيگه‌رانى خۆى سه‌باره‌ت به ره‌وشى ئه‌منى پارێزگاى ئيدلب نه‌شاردووه‌ته‌وه.
پێشتر رووسيا و توركيا رێككه‌وتبوون، له ئيدلب ناوچه‌يه‌كى داماڵراو له چه‌ك درووست بكه‌ن.
دووشه‌ممه‌ى رابردوو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، سێرگى لاڤرۆڤ رايگه‌ياند، به‌ره‌ى نووسره سه‌ر به رێكخراوى قاعيده‌يه و بوونى له ئيدلب، پێچه‌وانه‌ى تێگه‌يشتنى هاوبه‌شى رووسيا و توركيايه.
ئ.ر