لێدوانى توند و زبرى به‌رپرسان بووه‌ته‌ رێگر له‌به‌رده‌م پێكهێنانى حكومه‌ت

چەندین کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە کۆبوونەوەکان بێ ئەنجام بوون

K24 – هه‌ولێر:

یەکێک لە گرفتەکانی پێکنەهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، لێدوانی توند و زبری بەرپرسانی بەشێک لە حزبەکانە بە جۆرێک دەبێتە هۆی پشێوی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و  هاووڵاتیانیش نیگەرانن.

ئازاد جۆڵا، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى په‌يوه‌ندييه‌ گشتييه‌كانى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان رايگه‌ياند، لێدوانی بەشێک لە بەرپرسان و دەزگاکانی راگەیاندن هۆکاری رێککنەکەوتنی لایەنەکانە.

پێکهێنرە سەرەکیيەکانی کابینەی نۆ دوای زیاتر لە سێ مانگ بەسەر هەڵبژاردندا چەندین کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە کۆبوونەوەکان بێ ئەنجام بوون لێدوانی توندو زبری بەشێک لە بەرپرسانی حزبيش بە ئاوازی شەڕی ناوخۆ جگە لە ئاستەنگ بۆ حزبەکانیان  ئاستەنگی بۆ  ژیانی رۆژانەی هاووڵاتیانیش درووستکردووە.