جڤاتی رۆحانی ئێزیدی له په‌یامێكدا سوپاسی كوردستان 24 ده‌كات
"به‌بێ ماندووبوون به‌رده‌وام رۆماڵی پرسه‌ی میرتان كرد"
K24- هه‌ولێر:
به‌رامبه‌ر گرنگیدانی دامه‌زراوه‌ی میدیایی كوردستان 24، له‌كاتی نه‌خۆشی میر ته‌حسین به‌گ، میری ئێزیدیان و رێوڕه‌سمه‌كانی پرسه‌كه‌ی، جڤاتی رۆحانی ئێزیدی و بنه‌ماڵه‌ی میر په‌یامێكی سوپاسگوزاری ئاراسته‌ی كوردستان 24 كرد و ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
سڵاو و رێز:
ئێمه وه‌ك جڤاتی رۆحانی ئێزیدیان سوپاس و پێزانینمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌كه‌ین، كه وه‌ك كه‌ناڵی كوردستان 24 له‌ماوه‌ی رۆژانی نه‌خۆشی میر و ئه‌و رۆژانه‌ی رابردوودا به‌بێ ماندووبوون و هه‌ستكردن به ماندوویێتی، به‌رده‌وام رۆماڵی به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی پرسه‌ی خوالێخۆشبوو، میر ته‌حسین به‌گ، میری ئێزیدیانتان كردووه.
دووباره سوپاستان ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ئێوه ده‌خوازین.
جڤاتی رۆحانی ئێزیدیان و خانه‌واده‌ی میر ته‌حسین به‌گ، 30/1/2019
H.B