گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانووستانه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه
لەسەر چەند تەوەرێك گفتوگۆ دەكەن
K24 - ھەولێر
پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانووستانه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه و بڕیاره ئەمڕۆ شاندی باڵای پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و حزبی شیوعی كۆببێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به كوردستان24ی راگه‌یاند: "بڕیاره ئەمڕۆ شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستان كۆببێته‌وه".
بە گوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، بڕیاره له‌و كۆبوونه‌وانه، شاندی باڵای پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ لایه‌نه له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان و پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ بكات.