به‌غدا: ده‌مانه‌وێت له يه‌ك كاتدا دۆستى تاران و واشنتن بين
هيچ ناكۆكييه‌ك له‌و باره‌يه‌وه نييه

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، محه‌ممه‌د عه‌لى حه‌كيم رايگه‌ياند، به‌غدا ده‌يه‌وێت له يه‌ك كاتدا په‌يوه‌ندييه‌كى دۆستانه و باشى له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له تاران و واشنتن هه‌بێت.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق راشيگه‌ياند، به‌غدا هيچ جۆره دژبهرييهك له نێوان باشبوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ تاران و واشنتن له يه‌ك كاتدا نابينێت.
محه‌ممه‌د عه‌لى حه‌كيم باسى له مۆسكۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ليژنه‌ى كاروبارى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نجوومه‌نى ئيتيحادى روسيا، قوسته‌نتين كوساچيڤ كۆبوويه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گوتى: ئێمه دۆستين له‌گه‌ڵ ئێرانى دراوسێمان. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكاش دۆستين و هيچ ناكۆكييه‌ك له‌و باره‌يه‌وه نييه.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر