پارتی و شیوعی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ تاوتوێ دەکەن
پێشتر شاندی پارتی سەردانی کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامی کردبوو
K24 – ههولێر:
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 31/01/2019 شاندى پارتى ديموكراتى كوردستان به سهرۆكايهتى فازڵ ميرانى، سكرتێرى مهكتهبى سياسى پارتى سهردانى حزبى شيوعى كوردستانیان كرد و له لايهن سكرتێرى حزب و ژمارهيهك له ئهندامانى مهكتهبى سياسييهوه پێشوازيان لێكرا.
جیا لە فازڵ میرانی، شاندەکەی پارتی لە هەریەک لە مەحموود محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی و عەلی حوسێن بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییە نیشتمانییەكان و ھێمن ھەورامی و دڵشاد شەھاب ئەندامانی سەركردایەتی پێکهاتوون.
هەر ئەمڕۆ و پێش سەردانکردنی حزبی شیوعی، ئەو شاندەی پارتی لەگەڵ هەر یەک لە بەرپرسانی کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامی کۆبوونەوە.
ئامانجی پارتی لەم سەردانە، بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و باسکردنی کارنامەی حکوومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستانە کە نزیکەی چوار مانگە گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی دەستیپێکردووە.