به فه‌رمی بارسێلۆنا رۆیشتنی ئه‌م یاریزانه‌ی راگه‌یاند
یاریزانانی بارسێلۆنا به‌م وێنه‌یه ماڵئاواییان له هاورێیه‌كه‌یان كرد و به‌ره‌و فرۆكه‌خانه به‌ڕێیان كرد
یانه‌ی ئارسێناڵی له‌نده‌نی به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی دێنیس سوارێزی له یانه‌ی بارسێلۆناوه به‌شێوه‌ی خواستن راگه‌یاند.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 31 جه‌نیوه‌ری 2019، ئارسێناڵ به‌شێوه‌ی خواستن تاكۆتایی ئه‌م وه‌رزه دێنیس سوارێزی ناوه‌راستكاری بارسێلۆنای گواسته‌وه.
له گرێبه‌سته‌كه‌ی دێنیس سوارێزدا هاتووه ئارسێناڵ ده‌توانێت له هاوینی ئه‌مساڵ ده‌توانێت به 25 ملیۆن یۆرۆ دێنیس سوارێز له بارسێلۆنا به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی بكڕێته‌وه.
دێنیس سوارێزی ته‌مه‌ن 24 ساڵ، له یانه‌ی سێلتا ڤیگۆی ئیسپانیا پێگه‌یشتووه، به‌ڵام له 2010 په‌یوه‌ندی به تیپی لاوانی مانچێسته‌ر سیتی كرد، دوای 3 ساڵ بۆ تیپی دووه‌می بارسێلۆنا گواسترایه‌وه، پاشان به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه‌كانی سێڤییا و ڤیاریال كردووه، له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می بارسا به‌شداری 71 یاری كردووه، 8 گۆڵ و 11 ئاسیستی هه‌یه.
.jpg)