فیستیڤاڵی سینەمایی دژ بە تیرۆر به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان 24 لە ھەولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت
فێستیڤاڵه‌كه سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
فێستیڤاڵێكی 3 رۆژه‌ی سینه‌مایی دژ به تیرۆر، به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان 24 له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یه‌كه‌م رۆژی فێستیڤاڵه‌كه كاتژمێر 11ی به‌یانی رۆژی هه‌ینی، 1ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019، تاجه‌گوڵینه له‌سه‌ر مۆنیومێنتی شه‌هیدان له هه‌ولێر، داده‌نرێت.
دواتر كاتژمێر 4ی ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ، فێستیڤاڵه‌كه به فه‌رمی ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات و به ئاماده‌بوونی میوانان و سینه‌ماكاران، له فامیلی مۆڵ ده‌كرێته‌وه.
له دووه‌م رۆژی فێستیڤاڵه‌كه‌دا، پانێڵێك له باره‌ی سینه‌ما و تیرۆر له هۆڵی كۆنفرانسه‌كانی هۆتێل لونا پێشكه‌ش ده‌كرێت و كاتژمێر 3ی ئێواره‌ش نمایشی فیلم ده‌بێت له سینه‌مای فامیلی مۆڵ.
له دوایین رۆژی فێستیڤاڵه‌كه، كه سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت، گه‌شتێك بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت و كاتژمێر 6ی ئێواره‌ش، له فامیلی مۆڵی هه‌ولێر، فێستیڤاڵه‌كه كۆتایی پێده‌هێنرێت.
كوردستان 24 وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌كی راگه‌یاندن و توێژینه‌وه، سپۆنسه‌ریی میدیایی فێستیڤاڵه‌كه ده‌كات.
ئ. م