فێستیڤاڵی خلیسکانێی سه‌ر به‌فر له چۆمان بەڕێوەدەچێت
20 یاریزانی بیانی و 10 یاریزانی راهێنراوی ناوخۆیی به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن
K24 - چۆمان:
به به‌شداری زیاتر له 20 یاریزانی بیانی و ناوخۆ، فێستیڤاڵی خلیسكانێی سه‌ر به‌فر له شارۆچكه‌ی چۆمانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
په‌یامنێری كوردستان 24 له سۆران رایگه‌یاند، فێستیڤاڵه‌كه به سه‌رپه‌رشتی قائیمقامییه‌تی قه‌زای چۆمان و هه‌ماهه‌نگی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار ده‌بێت و یه‌ك رۆژ ده‌خایه‌نێت، له كاتژمێر 10ی به‌یانی رۆژی 2ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019 ده‌ستپێده‌كات و كاتژمێر 4ی ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ كۆتایی پێدێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، 20ی یاریزانی سكی جیهانی، 10 یاریزانی راهێنراوی سكی، 5 یاریزانی پێنجوێن و ژماره‌یه‌ك یاریزانی زاخۆ و گرووپی په‌ره‌گلایده‌ر بۆ فڕۆكه‌وانی به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
هاوكات ئاهه‌نگێكی میوزیكیش له چوارچێوه‌ی فێستیڤاڵه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت.
ساڵانه له وه‌رزی زستان و به‌فربارین، فێستیڤاڵی خلیسكانێی سه‌ر به‌فر له به‌شێك له ناوچه شاخاوییه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و پێشتریش له قه‌زای پێنجوێنی سه‌ر به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجامدرا، بڕیاره رۆژی شه‌ممه، له قه‌زای چۆمانیش ئه‌نجام بدرێت.
ئ. م